له
مانگرتنی
گشتییه‌وه
بۆ خۆڕێکخستن
و ڕاپه‌ڕین
“ ئازادی به‌بێ
یه‌کسانی، به‌هره‌کێشییه,
یه‌کسانیش
به‌بێ
ئازادی،
کۆیله‌تی!“
مانگرتنی
گشتی (سه‌رتاسه‌ری)
خه‌ڵکی
کوردستان
ڕێکه‌وتی 13ی
ئایاری 2010
له‌به‌رمبه‌ر
کشتوبڕ و
ڕاونان و
سێداره‌ی
هاوڕێیانمان،
هاوکارانمان،
هاوسێیانمان،
هاوگه‌ره‌ك و
هاوشاریانمان،
هاوچینانمان،
ههنگاوێکی
گرنگ و
پێداویستی سه‌ره‌کی
قۆناخی ئه‌مڕۆی
خه‌باتمانه
بۆ خۆمائادهکردن،
بۆ وه‌ستانه‌وه،
بۆ
کۆتاییهێنان
به کوشت‌وبڕ،
بۆ
کۆتاییهێنان
به‌سه‌روه‌ری
و سته‌می
چینایه‌تی سه‌رمایه‌داران،
که ئه‌وڕۆکه
له ئێران‌دا
ئاخونده‌کان،
نوێنه‌رانی
خواکانی سه‌رمایه،
به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
له
سێداره‌دانی
پۆلێك له
ئازیزانمان
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر
و ئاماده‌کردنی
لیستێکی تر بۆ
ڕۆژانی
داهاتوو، په‌له‌قاژێی
دیکتاتۆره‌کانی
سه‌رمایه‌یه
له ئاست خه‌باتی
په‌ره‌سه‌ندووی
جه‌ماوه‌ری
سته‌مدیده‌ی
ئیران، هه‌ولێکه
بۆ
چاوترسێنکردنی
لایه‌ندگرانی
مافی مناڵان،
ئازادی و یه‌کسانی
ژنان، سه‌ربه‌خۆیی
که‌مینه‌کان،
سه‌ندیکا و
کۆمه‌ڵه
کرێکاریی و جه‌ماوه‌رییه‌کان.
هاوکات له به‌رامبه‌ر
سه‌رکوتگه‌ریی
و ڕێگرییه‌کانی
ڕژێم، مانگرتنی
گشتی په‌سه‌ندترین
و کاراترین و
شۆڕشگێڕانه‌ترین
چه‌کی ده‌ستی
چه‌وساوانه
چ له‌ژێر چه‌کمه‌ی
ڕژێمه
دیکتاتۆرییه‌کاندا
چ له‌ژێر چه‌پۆکی
ڕژێمه
دێمۆکراتییه
پارله‌مانییه‌کاندا؛
مانگرتنی
گشتی نیشانه‌ی
به‌ره‌و
لوتکه هه‌ڵکشانی
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
و سه‌رتاسه‌ریبوونه‌وه
و لێکهه‌ڵپێکانی
ڕیزه جه‌ماوه‌رییه
سه‌ربه‌خۆکانی
چه‌وساوانه.
مانگرتنی
گشتی ته‌نیا
له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانه‌وه
هه‌وڵی سه‌رکوت
و تێکشکاندنی
نادرێت، به‌لکو
له‌لایه‌ن
هێزه
ئۆپۆزسیۆنه
دهسهڵاتخوازهکانیشهوه
هه‌وڵی ده‌سته‌مۆکردن
و کۆنترۆڵکردنی
ده‌ردرێت، هه‌ر
بۆیه ئه‌رکی
ده‌سته‌به‌جێی
سۆشیالیسته
ئازادڕهوهکانه
کار و چالاکی
په‌یگیرانه
بۆ ههلخڕان و
پێکهێنانی هه‌سته
سه‌ره‌تاییه‌کانی
سه‌ندیکا
شۆڕشگێڕه‌کان
به‌ڕێبخه‌ن،
ده‌ستی ناوه‌ندگه‌رایه‌تی
و خۆسه‌پاندنی
گروپه
ڕامیارییه
هه‌لپه‌رسته‌کان
کۆتا بکه‌ن،
پاگه‌نده بۆ
سه‌ربه‌خۆیی
ڕیزی یه‌کگرتووی
جه‌ماوه‌ری و
هه‌وڵی
پێکهێنانی
ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریی
و کۆمه‌ڵایه‌تییه
سه‌ربه‌خۆکان
چ له شوێنی
کار و خوێندن
چ له گوند و
گه‌ره‌ك و هه‌رێمه‌کاندا،
له ئاستکی
فراوان و سه‌رتاسه‌ریدا
به‌ڕێبخه‌ن.
پاراستنی
سه‌ربه‌خۆیی
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری،
له‌وه ده‌مانگێڕێته‌وه
که وه‌ك ساڵی
ڕابوردوو هه‌وڵه‌کانمان
بچنه
گیرفانی ده‌سه‌ڵاتخوازانێکی
ڕیفۆرمیستخواز
(لایه‌نگرانی
موسه‌وی) یا
ئۆپۆزسیۆنی
ده‌سه‌لاتخواز
و ناوه‌ندگه‌را
و سکتاریست (وه‌ك
پارته
رامیارییه‌کان)،
که به درێژایی
مێژوو کار و
چالاکییان له‌یه‌ك
دابڕانی ڕیزه‌کانی
جه‌ماوه‌ری
نارازیی بووه
به ده‌سته‌گه‌ریی
و شه‌ری لابه‌لایی
له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی
ده‌سه‌ڵات و
کۆنترۆلی
ئێمه‌ی چه‌وساوه
به‌ناوی خودی
خۆمانه‌وه،
که ئه‌مه‌ش
له‌ته‌ك
ئامانجی
ئازادی و یه‌کسانی
و دادپه‌روه‌یی
کۆمه‌ڵایه‌تیدا
ناکۆکه و ئه‌گه‌ر
چاره‌نووسی
خۆمان به‌ده‌ست
ئه‌و هێزه ده‌سه‌لاتخوازانه
یا
ڕیفۆمیستانه
بسپێرین، ئه‌وا
جاره‌نووسمان
له چاره‌نووسی
هاوچینه‌کانمان
له عیراق، ئه‌فگانستان
وگیرگستان و
باشووری ئه‌فه‌ریکا
باشتر نابێت،
به‌دڵنیاییه‌وه
کۆمه‌لێك سه‌روه‌ر
له سه‌رووی
خۆمانه‌وه
قوتدهکهینهوه
و جارێکی تر
سه‌رله‌نوێ
ناچار ده‌بینه‌وه
چاره‌که سه‌ده‌یه‌کی
تر بۆ وه‌ڵانانی
ئه‌وانیش
ژیان و گیان و
ئاره‌زووه‌کانمان
قوربانی بکه‌ینه‌وه.
هاوڕێیان،
هاوکاران،
هاوسه‌نگه‌ران،
هاودهردان،
مانگرتنی
گشتی سه‌نگه‌ری
ڕاسته‌قینه‌ی
ئه‌وانه‌یه
که دژه به
سه‌روه‌ری
چینایه‌تی و
سته‌م به هه‌موو
شێوه‌کانییه‌وه
له سه‌راپای
کۆهمهڵگهکاندا
تێده‌کۆشن،
ئه‌وانه‌ی
هێجیان نییه
له‌ده‌ستی
بده‌ن و ئاره‌زووی
به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی
ئازادی و یه‌کسانی
و دادپه‌روه‌ری
خۆیانن له
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
ئازادی
ڕێکخراو له‌سه‌ر
بنه‌ما
فیدراڵییه‌کانی
به‌ڕێوه‌بردنی
ئه‌نجومه‌ن و
کۆموونه
خۆدموختارهکانن.
زیندوو
بێت یادی
گیانبه‌ختکردووانی
ڕێگه‌ی
ئازادی و
سۆشیالیزم و
دادپه‌روه‌ری
کۆمه‌ڵایه‌تی
بڕۆخی
ده‌سه‌ڵات و
سه‌روه‌ری
چینایه‌تی به‌گشت
شێوه‌کانییه‌وه
نا
بۆ دیکتاتۆری
به هه‌موو
شێوه‌کانییه‌وه
سه‌رکه‌وتوو
بێت
دێمۆکراتی
ڕاسته‌وخۆ
به‌ره‌و
کۆمه‌ڵگه‌ی
بێ‌چین و چه‌وسانه‌وه
سه‌کۆی
ئه‌نارکیستانی
کوردستان KAF
12ی
ئایاری 2010
/ 23ی
ئوردیبهشتی 1389