هێرش
بۆسه‌ر
فه‌رهاد
پیرباڵ‌و گۆڤاری
وێران
زنجیرکردنی
ئازادیه!
حه‌مه‌غفور
hamagafur@gmail.com
ئامانجی ئه‌و
شاڵاوی بوغز‌و کینه‌و
پهنجهڕاوهشاندنانهی
له‌ڕاگه‌یاندنی
ئیسلامیهکانو
مینبه‌ری مزگهوتهکانهوهبێ
منهتانهجاڕو
فتوای بۆ ئه‌درێ،
شتێکی ته‌واو جیاوازهلهئیدیعای
پووچ‌و درۆیینه‌ی
به‌رگری کردن له‌ئادابی
گشتی‌و پیرۆزیه‌کانی
کۆمه‌ڵی کوردستان.
مه‌به‌ستی ئه‌و
فۆبیا‌و هیستریاو
ده‌مارگیریه‌ی
له‌م ڕۆژانه‌دا
یه‌کگرتووی ئیسلامی‌و
مه‌لاکان به‌ره‌وڕووی
(فه‌رهاد پیرباڵ‌و
گۆڤاری وێران‌و
ستافی ده‌زگای
ئاراسو سه‌رده‌م)یان
کرده‌وه، له‌ڕاستیداو
لهبنهڕهتهوهڕووی
له‌کۆمه‌ڵگای
کوردستانه، له‌خه‌ڵکی
کوردستانه، ڕووی
له‌ڕۆشنبیران،
له‌نووسه‌ران،
ئازادیخوازان‌و
له‌خه‌ڵکی مۆدێرنخوازی
کوردستانه. مێژووی
شارستانی‌و کاروانی
مۆدێرنیزم‌و پرۆسه‌ی
تێکهه‌ڵکێشرانی
کوردستان له‌گه‌ڵ
جیهانی هاوچهرخو
کۆمه‌ڵگای مهدهنیو
نێوده‌وڵه‌تیدا
کراوهتهئامانجی
ئه‌م شاڵاوهکۆنهپهرستانهیه.
ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌و
گوڕهشهبێ دهربهستانهیهی
یه‌کگرتووی ئیسلامی‌و
مه‌لاکان ئه‌گه‌ر
به‌ڵگه‌ی بێ ئه‌ملاولای
هاوبه‌شی دهسهڵاتو
حکومه‌تی ههرێمو
هه‌ردوو حیزبی
ده‌سه‌ڵاتدار
نه‌بێت له‌گه‌ڵیاندا
بۆ ئه‌و ئه‌ژێندا
ده‌ره‌کیه‌ی له‌ڕێگای
ڕهوتهئیسلامیهکانهوهلهکوردستان
کاری بۆ ئه‌کرێت،
ئه‌وا بێ ههڵوێستیو
بێده‌نگیی ئه‌وان
به‌رامبه‌ر به‌و
شاڵاوی فتوای تیرۆر‌و
ڕیسواکردنهی
ناودارانی وه‌کو
(فه‌رهاد پیرباڵ،
شیرکۆ بێکهسو
به‌دران ئهحمهدو..تد)،
خه‌وشێک ناهێڵێتهوهسهبارهت
به‌هاوپه‌یمانی
حکومهتو ده‌سه‌ڵات
له‌گه‌ڵ ئه‌م شاڵاوی
کۆنه‌په‌رستیه‌دا
بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵی
کوردستان.
زۆر ده‌مێک
نیهئێمهبینیمان
گۆڤاری (خه‌ڵک)
که‌سه‌ر به‌ده‌زگای
(چاو‌دێر) بوو، به‌هۆی
بڵاوکردنه‌وه‌ی
چه‌ند به‌شێکی
ته‌رجومه‌کراوی
ڕۆمانی(ئایهتهشهیتانیهکان)ی
(سه‌لماند ڕوشدی)یه‌وه
داخرا. هونه‌رو
حیکمه‌تی حکومه‌تی
هه‌رێم، سه‌روه‌ری
کوردستان‌و ئه‌زموونی
کوردایه‌تی، بایی
هێندهئازادیو
سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری
لێ نهوهشایهوهبهرگری
له‌سه‌روه‌ری
کوردستان‌و بنه‌ماکانی
کۆمه‌ڵگایه‌ک
بکهنو گوێ نه‌گرن
له‌گوشاری جمهوری
کۆنه‌په‌رستی
ئیسلامی!؟ ساڵانێک
به‌ر له‌ئێستا
(ئیمام خومه‌ینی)
فتوای کوشتنی
(سه‌لمان ڕوشدی)
ده‌رکردبوو، که‌چی
پاش هه‌ژده‌ساڵ
له‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی
کوردی، هێشتا توانای
به‌رگری لهههقو
مافێکی ئاسایی
ڕۆژنامه‌گه‌ری
له‌چوارچێوه‌ی
سنووری یاسایی
خۆیدا له‌خۆی شک
نابات به‌رامبه‌ر
به‌و فتوایه!
لێرهوهڕوون
ئهبێتهوهکهئهگهری
ڕازیبوونی ده‌سه‌ڵات
به‌رامبه‌ر به‌م
ئهژێندایهی
دیکه‌ش زۆر گه‌وره‌بێت!
ئه‌م ڕهوتهدینیانهو
پێگه‌و په‌یامیشیان
تهجروبهنیشانیداوهکهتهگهرهو
چاڵێکی گهورهیهلهبهر
پێی ڕه‌وتی په‌ره‌سه‌ندنی
شارستانی کۆمه‌ڵگای
ئێمه‌دا. هه‌وڵی
ترساندن‌و پاشگه‌زکردنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ری کوردستان
له‌په‌سه‌ند کردن‌و
گرتنه‌به‌ری ڕه‌وتی
مهدهنیهتو
مۆدێرنخوازی،
هه‌وڵێکی نه‌زۆکه.مێژوویه‌کی
درێژهکۆمهڵگای
کوردستان پشتاو
پشت ڕه‌نجی کێشاوه‌و
قوربانی داوهتا
تروسکایی مه‌ده‌نیه‌تی
تیادا داگیرساوه‌و
به‌م ڕۆژهگهییشتووه.
ڕوخساری شارستانی
ئه‌مڕۆی کوردستان
به‌رهه‌می قوربانیدانی
چه‌ندین نه‌وه‌ی
یه‌ک له‌دوای یه‌کمانه.
بۆیهپیلانو
ئه‌ژێندای ده‌ره‌کی
بۆ تاساندنی مهیلو
تامه‌زرۆیی هاوڵاتیانمان
بۆ مۆدێلی ژیانی
هاوچهرخو سه‌رده‌میانه،
نهخۆشیو هیستریای
ئاینی‌و کۆنهپهرستانهیهلهدژی
په‌سه‌ندکردنی
مۆدێلی ژیانی ڕۆژئاوایی
له‌لایه‌ن خه‌ڵکی
کوردستانه‌وه.
ئه‌وان له‌م ڕێگایهوهگهرهکیانهکوردستان
بکه‌نه سه‌کۆیه‌ک
بۆ زنجیرکردنی
ئازادی به‌یان‌و
ئازادی بیروڕاو
ئازادی ڕهخنهگرتنو
داخستنی ده‌می
هاوڵاتیان. ڕهوتهئیسلامیهکان
که‌له‌نێو پرۆسه‌ی
گه‌شه‌و پێشڕه‌وی
مه‌ده‌نیه‌تی
کوردستاندا ڕه‌وتی
بچووکبونهوهو
په‌راوێزبوون
ئه‌پێون، بهئهژێندای
سیاسی تا ئێستایانهوهلهههوڵی
دروستکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی
ملکهچو بێ ئیرادهدان
هه‌تا ئه‌وان وه‌کو
"کۆمه‌ڵگای مێگه‌ل"
پهیامو پرۆگرامی
کۆنه‌په‌رستانه‌و
دواکه‌وتوانه‌ی
خۆیانی به‌سه‌ردا
بسه‌پێنن. بۆیه
بهچنگو ددان
نیشاندان به‌رامبه‌ر
هه‌ر دیارده‌یه‌کی
تهندروستو شێوازێکی
سهردهمیانهبهنیازن
له‌پشت ئادابی
گشتی‌و موقهدهساتو
به‌هاو پیرۆزی
کهلتووریو ئه‌م
شتانه‌وه، هه‌م
پێگه‌ی ئێستایان
بپارێزن‌و ڕه‌وتی
ئاوابوونیان ڕاگرن،
هه‌م بۆ شاردنه‌وه‌ی
ئه‌و ئه‌ژێندا
سیاسیه‌ی ئه‌وان
له‌کوردستان خه‌ریکی
جێبه‌جێکردنین
وه‌کو ده‌مامکێک
سوودی لێ وه‌رگرن.
ئایا ئایدیاڵی
ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی
ڕهوتهئاینییهکان
بانگه‌شه‌ی بۆ
ئهکهنو کار
ئه‌که‌ن بۆ دامه‌زراندنی،
جگهلهنموونهکهی
کۆماری ئیسلامی
ئێران، حکومه‌تی
تاڵیبان له‌ئه‌فغانستان،
حیزبوڵڵای لوبنان‌و
حه‌ماس لهفهلهستینو
ڕه‌وتی شیعهگهریئێستا
لهعێراقو هه‌نگاوه‌کانی
ئه‌لقاعیده‌و
شمشێر به‌ده‌ستانی
میسر‌و سعودیه‌و
ته‌ور به‌ده‌ستان‌و
چه‌قۆکێشانی جه‌زائیر،
شتێکی دیکه‌یان
به‌ده‌سته‌وه‌یه!؟
ئه‌و شوێنانه‌ی
باسکران زه‌لکاوی
جههلو کۆنهپهرستیو
دواکهوتووییو
بێ ئیرادهکردنو
بێ ماف کردنی هاوڵاتیانن.
ژنان کوشتارو سه‌نگسار
ده‌کرێن تیایاندا.
مناڵان به‌لاوی
زینده‌به‌چاڵ
ده‌کرێن. ماف‌و
ئازادی خه‌ونیش
نیهتیایاندا!
ئه‌و کۆمهڵگایانهدۆزهخێکهو
ده‌رچوون لێیان
ئه‌سته‌مه! ئیتر
چۆن یه‌کگرتووی
ئیسلامی‌و مهلاکانو
هاوپه‌یمانانیان
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان لههاوپهیمانیدا
نین له‌گه‌ڵیان
ڕوویان دێ‌و جه‌ساره‌تیان
تیا دروست ئه‌بێ
به‌یه‌ک تاکی کوردستان
بڵێن پشتی چاوتان
برۆیه، نه‌ک هه‌ڕه‌شه‌و
گوڕهشهلهڕۆشنبیرانی
ووڵات له‌مینبه‌ری
مزگهوتهکانو
ڕاگهیاندنیانهوهپهخش
که‌نه‌وه.
ئازادی ده‌ربڕینی
بیروڕا مافێکهکهلهبنهماو
پرهنسیپو ستراکتووری
کۆمه‌ڵگای مرۆڤایهتیهوههاتووهو
هه‌ر مرۆڤێک کهپێئهنێتهدنیاوهئهو
مافه‌ی له‌گه‌ڵدا
له‌دایک ئه‌بێت!
بڕیار نیه‌و له‌هیچ
شوێنێکی جیهاندا
باسی ئهوهنهکراوهو
نیهکهمرۆڤ بۆ
ماف‌و ئازادیه‌کانی
بچێت داوای ئیعتیبارنامهبهکهس
پێشکه‌ش بکات بۆ
ئه‌وه‌ی ماف‌و
ئازادیه‌کانی
وه‌ربگرێ، یان
سنوور‌و پانتایی
بۆ دیاری بکرێت!
هه‌ر ئینسانێک
وه‌ختێ له‌دایکئه‌بێ‌و
پێئهخاتهسهر
ڕووی زه‌وی مافی
بێ ئه‌ملاولای
خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ
ئه‌م جیهانه‌ی
کهپێیتێناوهئازادانهکارو
کاردانه‌وه‌ی
هه‌بێ. له‌وانه‌ش
ڕه‌خنه‌گرتن له‌هه‌ر
دیارده‌و بابهتو
سیمبۆل‌و پیرۆزیه‌ک
که‌تاک، یان مرۆڤ
پێی وایه‌ده‌بێت
ڕای تایبه‌تی خۆی
لهبارهیهوهجاڕبداو
بانگه‌شه‌ی بۆ
بکات. هه‌ر ئه‌مه‌ش
شێوازێکی سه‌رده‌میانه‌و
ژیرانهیهبۆ
به‌ره‌وپێش بردنی
کۆمه‌ڵگا. کۆمه‌ڵگایه‌کی
ئازاد پێویستهئامادهگیو
سه‌قامگیریه‌کی
ئه‌خلاقی، سیاسی‌و
که‌لتووری وای
تێدا بێتهئاراوهکهجێگا
بۆ دڕدۆنگترین
بیروڕاو، ناهه‌موارترین
دیدگا‌و سه‌یرترین
ئهندێشهبکاتهوهو
ته‌حه‌مولی توندترین
ڕه‌خنه‌بکات!
هیچ که‌سێکی
دیکه، هیچ هێزو
لایه‌نێک بۆی نیه‌و
مافی ئه‌وه‌ی نیهکهبێتو
ڕێ بگرێ به‌په‌یوه‌ندی
ئازادانه‌ی ئه‌م
ئینسانهلهگهڵ
موحیتی ژیان‌و
ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ریدا.
که‌وابێت ئازادی
بیروڕا یه‌ک مافی
دهسبهجێیه.
تاقیکردنهوهسهلماندوویهتی
که‌له‌ڕێگای داپڵۆسین‌و
سه‌پاندنه‌وه،
یان به‌شێوازی
نائازادانهناکرێو
ناتوانرێ هیچ کۆمه‌ڵگایه‌کی
ئازاد بهێنرێته‌ئاراوه.
یه‌کگرتووی ئیسلامی‌و
ته‌واوی ڕهوتهدینیهکانیش
ده‌بێ له‌و ڕاستیهتێبگهن
که‌کۆمه‌ڵگای
کوردستان‌و ڕووناکبیران‌و
ئازادیخوازان،
خاوه‌نی ئه‌و مێژوو
نهریتهشارستانیهن
کهئێستایان به‌رهه‌م
هێناوه، وهڕێگا
ناده‌ن ئه‌و کاروانه
ڕوو لهپێشهلهسهر
ڕێباز‌و سکه‌ی په‌سه‌ندکراو
وهپۆڵایینی خۆی
لابدرێت! زۆربه‌ی
هه‌ره‌زۆری کۆمه‌ڵی
کوردی ئه‌وه‌ی
لاپهسهندهکهبنهماکانو
پایه‌کانی کۆمه‌ڵگای
مهدهنیو شارستانی
سه‌قامگیر بکرێن.
ئهوهڕهوتهئاینیهکانن،
وهکهلهپووری
ئاینی‌و پیرۆزیه‌کانی
ئه‌وانه‌ده‌بێ
له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی
مۆدێرنیزمی کوردستاندا
بساچێن، نه‌ک ڕێگایان
بۆ بکرێتهوهپهنجهلهڕۆشنبیرانو
پێشڕه‌وانی هاوچه‌رخ
ڕاوه‌شێنن!
کوردستانی
عێراق ئه‌و ڕووبهرهیهکهڕۆژانهزۆرترین
بانگه‌شه‌بۆ
سه‌ره‌وه‌ری یاسا‌و
به‌رقه‌راربوونی
ماف‌و ئازادیه‌کانی
تێدا ئهچێتهپێشهوه.
جێگای داخهکهحکومهتو
یاسا‌و لایه‌نی
به‌رپرس بوونهتهتهماشاچیو
یه‌کگرتووی ئیسلامی‌و
مه‌لای مزگه‌وت
ڕێیان بۆ چۆڵکراوهفتوای
ژاراویو هه‌ڕه‌شه‌ی
تیرۆر جاڕبده‌ن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی
ده‌سه‌ڵات هه‌موو
میسداقیه‌تێکی
خۆی ئهباتهژێر
پرسیارهوهئهگهر
لێپێچینه‌وه‌ی
پێویست له‌گه‌ڵ
یه‌کگرتوو وه‌ئه‌و
مه‌لایانه‌دا
نه‌کات. ماوهبڵێین؛
به‌رزترین ئادابی
گشتی له‌کوردستان
ڕێزدانانهبۆ
ئازادی به‌یان‌و
ئازادی ڕه‌خنه‌و
ده‌ربڕین. هه‌ر
به‌م هۆیهوهکهیهکێک
له‌به‌ها به‌رزه‌کانی
کۆمه‌ڵگای ئێمهلهلایهن
یه‌کگرتووی ئیسلامیهوهبهکردهوهبهههڕهشهو
تیرۆر وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه،
ده‌بێ یه‌کگرتووی
ئیسلامی ڕاپێچی
به‌رده‌م یاسا
بکرێت‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵدا بکرێت.
وهههقی ناوزڕاندن‌و
پێشێلکردنی کهسایهتیو
ڕێز‌و حورمه‌تی
فه‌رهاد پیرباڵ‌و
ستافی ده‌زگای
ئاراسو سه‌رده‌م
بگێڕدرێتهوهبۆیان!
1ئایار2010