ناڕه‌زایه‌تی‌نامه
ناڕه‌زایه‌تی
دژ به
پێشێلکردنی
ئازادی
ڕۆژنامه‌گه‌ریی
، بێسه‌روشوێنکردن
و تیرۆرکردنی
ڕۆژنامه‌نووسان .
ژنان ،
پیاوانی
ئازادیخواز
هه‌موومان
گوێبیستی
تاوانی
نامرۆڤانه‌ی
ڕفاندن و
دواتر
تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت
عوسمان بووین
، تاوانێک که
هه‌موومانی
راچله‌کاند و
دڵ و هۆشی هه‌موومانی
ئازارداو نیه‌تی
ڕه‌شی هێزه
دژی
مرۆڤایتیه‌کان
و دژه
ئازادیه‌کانی خسته
ڕوو. ڕفاندنی
سه‌رده‌شتی
ته‌مه‌ن 23 ساڵ
و خوێندکاری
دوا قۆناغی
کۆلێژی ئاداب - به‌شی
ئینگلیزی به‌ڕۆژی
ڕووناک و به‌به‌رچاوی
ده‌زگا ئه‌منیه‌کانه‌وه
و خه‌م ساردی
حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی
ناوخۆ ، هه‌موو
پاساوێکی
ئاشتی و
ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانی
مایه پووچ
نیشاندا و نه‌ک
هه‌ر ئه‌وه
به‌ڵکو هێمای
ئه‌وه‌شی
نیشاندا که هێز و
لایه‌نێک ده‌ستیان
له‌م تاوانه‌دا
هه‌یه.
مێژووی ئه‌م
چه‌ند ساڵه‌ی
حوکمڕانی
مێژووی
پێشێلکردنی
ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی
و به‌ها نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی
مافه‌کانی
مرۆڤ بووه . په‌لامار
و هێرش
، هه‌ڕه‌شه
کردن، لێدان ،
تیرۆر ، به
دادگایی گه‌یاندنی
ڕۆژنامه‌نووسان
و ڕۆژنامه‌کان
و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی
کامێرا و باجی
ڕۆژنامه‌گه‌ریی
و ده‌نگدان له‌سه‌ر
یاسای
ڕۆژنامه‌گه‌ریی
به‌رته‌سکدار
به به‌هانه‌ی
جۆراوجۆر
بووه‌ته سیمایه‌کی
ناسراوی ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته .
هه‌میشه بۆ
ڕێگه‌گرتن له
ڕووماڵکردنی
ڕاستی ڕووداوه‌کان
و شاردنه‌وه‌یان
له جه‌ماوه‌ی
خه‌ڵک په‌نابه‌یان
بردۆته به‌ر به‌کارهێنانی
توندوتیژی و
له به‌رامبه‌ر
هه‌ر ڕه‌خنه‌و
ده‌نگێکی
جیاوازدا که
باس له
یه‌کسانی ،
ئازادی و،عه‌داله‌تی
کۆمه‌لایه‌تی،
شه‌فافیه‌ت و
به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
بکات شێوازی
نامرۆڤانه و
دژ به
پێشێلکردنی
بنه‌ما سه‌ره‌تایی‌یه‌کانی مافی
مرۆڤیان به‌کارهێناوه.
بۆ به‌رگرتن
به‌م تاوانه و
په‌رده له‌سه‌ر
هه‌ڵدانه‌وه‌ی تاوانباران
و ئاشکراکردن
و دادگایی
کردنیان،
ئێمه بێده‌نگ
نابین و
ناهێڵین
بکوژانی سۆرانه‌کان
و سه‌رده‌شته‌کانمان
و ئه‌و هێزانه‌ش
که له تاریکیدا
هاوتاوانن
بێ‌سزا ده‌ربچن. هاوکار
و هاوسۆز له‌گه‌ڵ
سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کانی
کوردستان و ده‌ره‌وه‌دا
به شێوه‌ی
جۆراوجۆر
ناڕه‌زایه‌تی
به‌ڕێ ئه‌خه‌ین.
ئێمه
ئه‌و که‌س و
لایه‌نانه‌ی
که ئه‌م ناڕه‌زایه‌تینامه‌یان واژۆ
کردووه له ژێر
دروشمی
بکوژانی سه‌رده‌شت
عوسمان ده‌بێت
بێ‌سزا ده‌رنه‌چن، ناهێڵین
ئازادی و مافه‌کانمان
پاماڵ بکه‌ن،ده‌نگی
خۆمان ده‌گه‌یه‌نینه
هه‌موو ناوه‌نده
نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
، خوازیارین
که به
زووترین کات
لێکۆلینه‌وه
له تاوانی
تیرۆرکردنی
ڕۆژنامه‌نووس
سه‌رده‌شت
عوسمان ده‌ست
پێ‌بکات و چیتر ڕۆژنامه‌نووسان
له ژێر هیچ
بیانوویه‌کدا
هێرش و په‌لامار
نه‌درێن و
مافه سه‌ره‌تایی‌یه‌کانیان
بهێنرێته دی.