دژ به
تیرۆرکردنی
ڕۆژنامه‌نووس
سه‌رده‌شت
عوسمان کۆبوونەوەیەکی
ناڕه‌زایه‌تی
له کەنەدا
به‌ڕێوه چوو
لە
شاری
ڤانکۆڤەر لە
کەنەدا کۆبوونەوە
و خۆپیشاندانێکی
ناره‌زایه‌تی
دژبه تاوانی
تیرۆری سه‌رده‌شت
عوسمان و سه‌رکوتکردنی
ئازدای سیاسی
و ئازادی راده‌ربڕین
له کوردستان
به‌رپاکرا.
خۆپیشاندانهکەلە Grandview Parkلە
ناوەڕاستی شاری
ڤانکۆڤەر لە
پاشنیوەرۆی
ڕۆژی شەممە
کاتژمێر ٥ ی
ئێوارەی ٢٩ – ٥ -
٢٠١٠ بەبەشداری
ژماره‌یه‌کی
به‌رچاو له
خه‌ڵکی
ئازادیخوازی
ره‌وه‌ندی
کوردی و
نوێنەری
لایەن و
ڕێکخراوی
کوردی و کەنەدی
ئاماده‌بوون،
نی‌نا
جەلال
بەڕیوەبەری
بەرنامەکە
بوو:
سەرەتا
ڕزگار
حمەڕەشید و
کاوە حەسەن بە
زمانی کوردی و
ئینگلیزی
ووتاری
ئامادەکارانی
کۆبوونەوەکەیان
خوێندەوە و
پاشان نوێنەری
کرێکارانی
پۆستی کەنەدا
پشتیوانی خۆی
بۆ
خۆپیشاندانەکانی
کوردستان لە
دژی تیرۆر ڕاگەیاند
و تیرۆری
ڕۆژنامەنووسانی
مەحکوم کرد، هەروەها
بەڕێزان نوێنەرانی
هەریەک لە:-
ئیبراهیم
باقی ماڵی
کورد لە
ڤانکۆڤەر ، وەستا
جەلال یەکیتی
کۆمۆنیستەکان
لە عێراق ، کاوە
سوور ڕێخراوی
چاک ، عەمار
شەریف حیزبی
کۆمۆنیستی
کرێکاری ،
ئەکرەم نادر
ڕێکخراوی
شورا‌و
سەندیکاکرێکاریەکان
لە عێراق و
نوێنەری
ڕیکخراوی
چەپی کەنەدی FightBack ووتاریان
پێشکه‌شکردو
هه‌ریه‌که‌یان
چ وه‌ک
ڕێکخراو و چ
وه‌ک تاک جه‌ختیان
له‌سه‌ر بنه‌ماکانی
ئازادی کرده‌وه
له کوردستان
که ده‌بێت ئه‌و
بنه‌مایانه
فراوانتر
بکرێنه‌وه
نه‌ک به‌رته‌سکبکرێته‌وه
به ڕووی خه‌ڵکی
کوردستاندا.هه‌روه‌ها
له وتاره‌کانیاندا
داوای ئاشکرا
کردنی
تاوانباران و
ئه‌و ده‌ستانه‌ی
له پشتی
کوشتنی
ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه
وه‌ستاوه ده‌کرا
. ئەوەشیان
دووپات ده‌کرده‌وه
ک پێویستە و
دەبێت ه
درێژە بەم کار‌و
چالاکیانە بە
شێوەی
ڕێکخراو
هاوئاهەنگ بدرێت.
لەدەرەوەی
ووڵات خەڵکی
ئازادیخوازی
جیهان
لەوکارە
دزێوانەی لە
کوردستان لە
دژی دەنگی جیاواز
و بەرتەسك
کردنەوەی
ئازادی هەیە
ئاگادار
بکرێتەوە ،
هاوکاتی
ناڕەزایەتیەکانی
کوردستان لە
دەرەوەش
فراون
بکرێتەوە.
داواکاریەکان:-
- سه‌رۆکی
هه‌رێم و پارتی
دیموکراتی کوردستان
که ده‌سه‌لاتدارى
سەرەکی شاری
هه‌ولیره به‌رپرسیارێتى
بەدوادا
چوونی ئه‌م
تاوانه له‌ئه‌ستۆ
بگرن. ده‌ستبه‌جێ
لێکۆڵینه‌وه
و به‌دواداچونی
بۆبکه‌ن و له
پرۆسه‌یه‌کی
ئاشکرا دا ئه‌نجامده‌رانى
تاوانه‌که بۆ
راى گشتى
ئاشکرابکه‌ن
و راپێچی
دادگا بکرێن.
- حکوومەتی
هەرێمی
کوردستان به‌پێی
یاسا پابه‌ندبوونى
خۆیان بهپاراستنى
ئازادی سیاسی
، بەیانی
بیروڕا،
ئازادیی
بڵاوکردنه‌وه‌و
راگه‌یاندن
رابگه‌یه‌نن.
به‌رپرسیارێتی
بهرامبهرپاراستنی
گیانى هه‌لسوراوانى
سیاسى و
رۆژنامه‌گه‌ری
نیشان بده‌ن و
هه‌نگاوی به‌کرده‌وه
بنێن بۆ ریگه‌گرتن
له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ى
تیرۆر‌و
ئینسان کوشتن له
کوردستان.
به‌م
شێوه‌یه سه‌ره‌ڕای
وکەش و هه‌وای
سارد و لەژێر لێزمەی
باران دا ، کۆتایی
به‌خۆپیشاندانه‌که
هات.
وەستاجەلال ڕزگار
حەمەڕەشید کاوە
حەسەن ئەیوب
فایەق
ayubfaek@hotmail.com