په‌یامی یه‌کێتی
کۆمۆنیسته‌کان
بۆ پشتیوانی له
ناره‌زایه‌تی
دژ به تیرۆری
سه‌رده‌شت
عوسمان له
شاری ڤانکۆڤه‌ر
ئاماده‌بوان،
به‌رێزان
هه‌مووتان
ده‌زانن
تیرۆرکردنی
سه‌رده‌شت
عوسمان یه‌که‌م
تیرۆری
رۆژنامه
نووس نیه له
هه‌رێمی
کوردستان، له
19 سالی
رابردوو له‌ژێر
ده‌سه‌لاتی
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان
تاکو ئێستا چه‌ندین
رۆژنامه
نووس و هه‌لسورای
سیاسی و نه‌یارانی
کۆماری
ئیسلامی
ئێران له
شار‌و شارۆچکه‌کانی
کوردستان
تیرۆر کراون. ئه‌و
ئازادی و
دیموکراسیه‌ی
که حکومه‌تی
هه‌رێمی
کوردستان پروپاگه‌نده‌ی
بۆ ده‌کات که
گوایه له هه‌رێمی
کوردستان
ئازادی سیاسی
و ئازادی
رۆژنامه‌گه‌ری
هه‌یه،تیرۆری
سه‌رده‌شت
عوسمان و چه‌ندین
رۆژنامه
نووس و هه‌لسوراوی
سیاسی تر ئه‌م
پروپاگه‌نده
به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه،
کریکار‌و خه‌لکی
کوردستان ئه‌وه
ده‌زانن ئه‌و
ئازادیه‌ی که
ئه‌وان باسی
لێ ده‌که‌ن ته‌نها
بۆ دزین و به‌تالان
بردنی سه‌روه‌ت
و سامانی
کوردستانه
له لایه‌ن چه‌ند
بنه‌ماله‌و
حیزبی سیاسی
عه‌شیره‌تی.
ئه‌گه‌ر هه‌ر
رۆژنامه
نووسێک یان هه‌لسوراوێکی
سیاسی بیه‌وه‌ێت
له‌سه‌ر گه‌نده‌لی
و دزی و حیزب و
بنه‌ماله‌و
ناعه‌داله‌تی
کۆمه‌لاتی له
هه‌رێمی
کوردستان قسه
بکات و قه‌له‌مه‌که‌ی
به‌کار
بهێنێت، چاره‌نوسی
له چاره‌نوسی
سه‌رده‌شت
عوسمان باشتر
نابێت.
تیرۆرکردنی
سه‌رده‌شت
عوسمان وه‌ک
رۆژنامه‌نووس
جگه له
ئاشکراکردنی
نه‌هێنی و هه‌لمالینی
په‌رده له
رووی گه‌نده‌لکاران
هیچ هۆکارێکی
تری نه‌بوو،
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان ده‌بێت
ئازادی سیاسی
و ئازادی
رۆژنامه‌گه‌ری
به‌ره‌سمی
بناسێت،
ئازادی
بیروباوه‌ر و
ئازادی هه‌لسورانی
سیاسی ئازادی
رۆژنامه‌گه‌ری
هه‌موو ئه‌وانه
مافی خه‌لکی
کوردستانه
که چه‌ندین
ساله له‌ژێر
هارترین و دره‌نده‌ترین
رژێمی سیاسی
له عێراق خه‌باتی
بۆ ده‌که‌ن، نه
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان نه
هیچ حیزبێکی
ده‌سه‌لاتدار مافی ئه‌وه‌ی
نیه پێش به‌و
مافه‌ی خه‌لکی
کوردستان
بگرێت.
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان
تاکو ئێستا
هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌کی
جدی سه‌باره‌ت
به تیرۆر
کردنی
رۆژنامه‌نوسان
نه‌کردوه،
به‌کوژان و
تیرۆرسیتان
به ئازادی له‌کوردستان
له‌به‌رچاوی
جه‌ماوه‌ر ده‌سورێنه‌وه‌و
باره‌گای
تایبه‌تی
خۆیان هه‌یه،
تیرۆریستان
له‌به‌ر چاوی
یاسا‌و ده‌سه‌لات
و حکومه‌ت له
مینبه‌ری
مزگه‌وته‌کانه‌وه
بانگه‌شه‌ی
تیرۆر ده‌که‌ن.
ئێمه
تیرۆری سه‌رده‌شت
عوسمان مه‌حکوم
ده‌که‌ین و
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان به
به‌رپرسی سه‌ره‌کی
ده‌زانین له
دۆزینه‌وه‌ی
تاوانباران و
ئه‌وانه‌ی له
پشتی تیرۆر
کردنن ،هه‌روه‌ها
ناساندنیان
به‌رای گشتی و
سپاردنیان به
دادگا به
شێوه‌ی
ئاشکراو به
ئاماده‌بوونی
هه‌موو میدیا
ناوخۆی و
جیهانیه‌کان.
بژی ئازادی
بێ قیدو مه‌رجی
سیاسی
یه‌کێتی
کۆمۆنیسته‌کان
له عێراق
ده‌سته‌ی
ڤانکۆڤه‌ر 30/05/2010