D.2.1ئایا ڕه‌وتی
سه‌رمایه هینده
به‌هێزه؟
و. له
فه‌ره‌نسییه‌وه:
سه‌لام عارف
به‌ڵێ،
سه‌رمایه دزه‌پێكراوه‌كان
ده‌توانن كام میری
هه‌یه قۆڵبه‌ستی
بكه‌ن و نه‌هێڵن
فزه بكات و زیاده‌رۆیی
بكات و هه‌وڵی
سه‌ربه‌خۆبوون
بدات، ئه‌م كاره‌ش
له‌وێوه ده‌ست
پێده‌كات, كه ده‌توانرێت
هه‌ڵبژێردراوه‌كان
به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان ڕاست بكه‌نه‌وه
و نه‌خه‌ڵه‌تابن
ملی لارێ بگرن.
به‌و ده‌ستوور
و یاسایانه‌یان
پابه‌ندییان بكه‌ن،
كه به خۆیان
دایانده‌نین و
ده‌ریانده‌كه‌ن.
بۆ نموونه به‌ڕێکه‌وت
نه‌بوو، كه پارتی
كرێكارانی ئوسترالیا،
پارتی سۆسیالیستی
ئیسپانی بوونه
هاورێگه و چاولگه‌رانی
ڕامیارییه‌كانی
ئه‌و كاته‌ی( تاتشه‌ر)
مه‌دامی پۆڵاین،
تاتشه‌ر له به‌ریتانیا
ئه‌و ڕامیارییانه‌ی
خسته‌گه‌ر، مانگێك
دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی1984
شالیاری داراییRoger Douglas
پرۆگرامێكی
ڕیفۆرمی ئابووری
له جۆری ئه‌وه‌ی
تاتشه‌ر و ڕێگان له‌سه‌ری
هاوكار بوون دابه‌زاند
NDT winps هه‌مووی
كرایه كه‌رتی
تایبه‌ت و بووه مایه‌ی
زیادكردنی نایه‌كسانی
و زیادبوونی تاوانه‌كان,
كه تا ئه‌و كاته
له نیوزله‌ند
نه‌ناسرابوون.[John Pilger,
"Breaking the one party state," New Statesman, 16/12/94]
نموونه‌یه‌كی
تر له دزه‌كردنی
سه‌رمایه و به‌كارهێنانی
بۆ دسپلینی کارگێریی
كه دووچاری به‌رگرییه‌كی
به‌هێز بووه‌وه،
به باشی ده‌بینرا،
میرایەتی پارتی
كرێكاران له 1974-1979
له به‌ریتانیا
جه‌نیوه‌ری1974 به‌رزبوونه‌وه‌ی
به‌هاكان له بۆرسه‌ی
له‌نده‌ن گه‌یشته
500 خاڵ، كاریگه‌ری
ئه‌و پاره‌یه و
مانگرتنی كرێكارانی
كانه‌كان Forçan Heath بوونه
هۆی ئه‌وه سه‌رۆکشالیارانی
Tory
له هه‌ڵبژاردنێكدا
بدۆڕێت، میرایه‌تی
تازه‌ی پارتی كرێكاران
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
كه‌سانی چه‌پی
تێدا بوون، ئه‌نجومه‌نی
شالیاران باسی
له گۆرینی كه‌رتی
تایبه‌تی بۆ كه‌رتی
گشتی ده‌كرد، واته
به‌نیشتمانیكردنی
بانكه‌كان و پیشه‌سازی
گه‌وره، به‌تایبه‌تی
کارگه‌ی دروستکردنی
پاپۆره گه‌وره‌کان.
له دیسه‌مبه‌ردا
به‌های خاڵه‌کان
دابه‌زی بۆ150، ساڵی1976
خه‌زێنه ناچار100
ملیۆن دۆلاری بۆ
کرینه‌وه‌ی پاره‌کانی
خۆی به‌مه‌به‌ستی
پشتگیریکردنی لیره‌ی ئیسترلینی
خه‌رجکرد. [The Times, 10/6/76]
رۆژنامه‌ی
تایمز ڕۆژی 27.05.76 ده‌ڵێت “دابه‌زینی
لیره بڕی قازانجه‌کانی
به‌رزکرده‌وه،
که له‌سه‌ر بارودۆخی
کۆمه‌ڵایه‌تی
و ڕامیاری زۆرکه‌وت،
پاشان بووه مایه‌ی
ماڵوێرانی.[Op. Cit.,
p. 23]
میرایه‌تی
پارتی کرێکاران
ڕووی کرده سه‌رمایه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یی،
ناچار یارمه‌تی
کاتیی ته‌نگانه‌ی
لهIMF
وه‌رگرت،
به‌و مه‌رجه بڕێکی
بخرێته خزمه‌تی
کۆمپانیاکانه‌وه
و ئاڕاسته‌یان
بکات و پشتگیری‌یان
بکات. ناچار مه‌رجه‌کانیان
په‌سه‌ندکرد،
ئێوه چ ده‌فه‌رموون،
ئێمه وا ده‌که‌ین،
ئیستاکه پرسیار
ئه‌وه‌یه، چ ڕوویدا
بوو، که به‌و
جۆره کار لهRU نه‌روا؟
ئاسانترین وه‌ڵام
ئه‌وه‌یه، که
چینی کرێکاران به به‌راورد
له‌ته‌ك سه‌ندیکاکان،
که ملکه‌چ بوون، زۆر
شۆرشگێڕتر بوو.
The Economist ی 1993ده‌ڵێت
“ده‌وڵه‌ت هه‌ر
ئه‌وه‌نده سۆسیال
کۆمه‌کی (کۆمه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی)ی ده‌دا، خه‌ڵکی
مه‌مره‌ومه‌ژی
گوزه‌رانی پێ‌بکات،
وێرای ئه‌و ناههمواریهش،
خه‌ڵکی به هه‌موو
کارێك ڕازی نه
ده‌بوون و ملیان
به تۆتالیرێتی
خاوه‌نکاره‌کانیان
نه‌ده‌دا.
سه‌رمایه‌داران
له جێگهك سه‌رمایه‌گوزاری
ناکه‌ن، که بارودۆخی
ئاسووده نه‌بێت.
ساڵی1977 بانکی ئینگلته‌ره
نه‌یتوانی حکومه‌تی
پارتی کرێکاران
ناچار بکات، کۆنترۆڵ
له‌سه‌ر بواری
ئاڵوگۆر لاببات
یا هه‌ر هیچ نه‌بێت،
که‌می بکاته‌وه.
ئه‌و فاکته‌رانه،
بوونی مانگرتن
و تێکچوونی باری
بازاری کار و هه‌ڵوێستی
بانکه‌کان، کاریان
کرده سه‌ر هه‌ڵچوون
و داچوونی باری
ئابووریی، ئه‌وانه‌ی
ده‌بوو پارتی کرێکاران
ئه‌نجامیان بدات،
کۆنه‌پارێزه‌کان
ئه‌نجامیان دان
و ئه‌وه کارئاسانی
بۆ قه‌رزی بانکه‌کان
و کۆمپانییه‌کانی
دروستکردن، کرد.
لابردنی
کۆنترۆڵ له‌سه‌ر
بواری ئاڵوگۆر،
سهرههنجام
بووه هۆی جوڵه‌ی
بازار و بزووتنه‌وه‌ی
سه‌رمایه‌گوزاری،
که ئه‌و باره
تاکو ئه‌مڕۆش لهRU به‌رده‌وامه،
تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی
که ڕوو بکاته
وڵاتانی ده‌ره‌وه.
له ژماره27ی گاردیان
21ی سێپته‌مبه‌ر
Victor Keegan وتویه‌تی
هه‌ژماری پاره‌ی-
په‌ککه‌وتووه‌کان
و خانه‌نشینه‌کان-
له وڵاتانی بێگانه
خراونه‌ته گه‌ر،
ئه‌مه له چاو
جاراندا که پاره
له‌وبواره‌دا
له کارپێکردندا
نه‌بوو،Robin Ramsay به خه‌ڵکی
نارازی و یاخیبوو
میرییه‌کی نیمچه
رادیکال توانیان
هانی کارگه و
کۆمپانیاکان بده‌ن.